د. نەرمین مەعروف زانیاری نوێ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکرا دەکات

نەرمین مەعروف
SNN
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق رێنماییەكانی تایبەت بە بودجە بڵاوبكاتەوە، كە وردەكارییەكانی تایبەت بە ئەرك و مافەكانی هەرێمی كوردستانیش لە خۆدەگرێت.
ڕاشیگەیاند، لە بەغدا داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان مانگانە بە 130 ملیار دینار مەزەندەكراوە، %50ـی ئەو داهاتەش بۆ هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە، بەغدایش ئەو پارەیە بە كاش وەرناگرێت و تەنها بە ژمارە لای دەبێت، چونكە لەگەڵ قەرزەكانی دیكەدا لە پشكی هەرێمی كوردستانی دەبڕێت.
بەپێی یاسای بودجە پشكی هەرێمی كوردستان 16 ترلیۆنو 609 ملیار دینارە، لەبەرامبەریشدا دەبێت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی سۆمۆوە هەناردە بكات یاخود بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ بیداتە وەزارەتی نەوت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت نیوەی داهاتە فیدراڵییەكان بداتە حكومەتی عیراق.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



