حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو 19ى ئابى دیاریكردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشینه‌كان له هاووڵاتیان

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكه پسپۆڕییه‌كان له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ى دوو مانگ دیاریكراوه بۆ دانه‌وه‌ى پێشینه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتیيانهوه، ده‌شڵێت: “هه‌ركه‌س تاوه‌كو 19ى ئاب، قه‌رزه‌كه‌ى نه‌گه‌ڕێنێته‌وه له كهفیلهكهى ده‌بڕدرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى تهمموز، شیرین حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكه پسپۆڕییه‌كان له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم له نوێترین چاوپێكه‌وتنى میدیاییدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى روودا و رایگه‌یاند، “حكومه‌تى هه‌رێم له 19ى حوه‌زیران تاوه‌كو 19ى ئابى 2023ى دیاریكردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشینه‌یان وه‌رگرتووه و پێشینه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌و به‌رواره پێشینه‌كان نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وه له كهفیلهكهیان (دهستهبهرهكهیان) ده‌بڕدرێت”.
له‌باره‌ى رێژه‌ى لێبڕینهكهوه شیرین حوسێن ئاشكراى كرد، “كه‌فیله‌كه به‌ڕێژه‌ى یه‌ك له‌سه‌ر پێنج له مووچه‌كه‌ى ده‌بڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ى پێشینهكهى پێبدرێته‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له كوێ پێشینه‌كه ده‌درێته‌وه؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم وتیشى: “هاووڵاتى له هه‌ر بانكێك پێشینه‌ى وه‌رگرتبێت له‌و بانكه‌ش ده‌یداته‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، “پاره‌ى پێشینه‌كان سوودهكهشى ده‌چێته‌سه‌ر و هاووڵاتى هیچ رێگه‌یه‌كى له‌به‌رده‌مدا نییه جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێشینه‌كه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


