وه‌زاره‌تى دارایی كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران ئاشكرا ده‌كات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، ده‌شڵێت: “هه‌ركات پاره‌ى بودجه هات بۆ عێراق ئه‌وكات مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران دابه‌شده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ته‌مموز، هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له میانى چاوپێكه‌وتنێكدا له كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، “شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆكان له‌سه‌ر لایه‌نى ته‌كنیكى جێبه‌جێكردنى بودجه‌ن”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى كرد و وتیشى: “چاوڕێده‌كه‌ین وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رێنمایی ده‌ربكات بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه، هه‌ركات جێبه‌جێ كرا و پاره نێردرا بۆ هه‌رێم ئێمه‌ش بۆ هه‌موانى راده‌گه‌یه‌نین كه كه‌ى و چۆن مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران دابه‌شده‌كرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیكرده‌وه، “بۆ رێكخستنه‌وه‌ى خشته‌ى مووچه و هاوتاكردنى له‌گه‌ڵ عێراق دوو مووچه به‌یه‌كه‌وه دابه‌شبكه‌ن”.
هونه‌ر جه‌مال جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایار له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌یه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



