وەزیری پەروەردە: لەم کابینەیەدا زیاتر لە 15هەزارهەلی کارمان رەخساندووە

#SNN
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 15هەزار و 664 مامۆستا و فەرمانبەری دانەمەزراو هەلی کاریان بۆ ڕەخسێندراوە لە کەرتی خوێندنی ناحکومی.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەموو ناوەندێکی خوێندنی ناحکومی دەبێت رێژەی مامۆستایانی هەمیشەیی ( واتا ئەو مامۆستایانەی کە میلاکی خۆیانن و دانەمەزراون ) لە 80% کەمتر نەبێت ، وە 20% مافیان هەیە لە کۆی گشتیی مامۆستاکانیان ( ستافی وانەوتنەوە) لە مامۆستایانی میلاکی حکومی بن ، ئەوەش بە گوێرەی رێکارێکە کە دەبێت مامۆستای میلاکی حکومی کە دەیەوێت لە ناوەندێکی ناحکومی دەوام بکات بە یەکێک لەم سێ شێوازە بێت:
١- خواستن .
٢- مۆڵەتی بێموچە.
٣- پاش تەواوبوونی دەوامی ناوەندی خوێندنی حکومی.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکەی لەم بابەتەدا زۆر بەووردی کاری کردوە ساڵی خويندنی 2022-2023 ، ژمارەی سەرپێچیکارانی ناوەندی خوێندنی ناحکومی 22 ناوەند بوون کە سزای ماددی لە 10 ملیۆن دینار تا 70 ملیۆن دینار و سزای کارگێریی پێویست گیراوەتەبەر بەرامبەریان بە گوێرەی رێژەی سەرپێچییەکەیان.
دەشڵێت، دەمەوێت بە هەمووان ڕابگەیەنم لە رێگەی جێبەجێکردنی یاساوە ڕێگە لەوە گیراوە کەرتی خوێندنی حکومی فەرامۆش بکرێت و لە هەمان کاتدا دەرفەتی هەلی کاری زیاتر رەخسێندراوە لەکابینەی نۆیەم ، کە داتاکان بەم جۆرەن :
1-ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی ناحکومی بریتین لە ( 12090) مامۆستا، ژمارەی مامۆستایانی هەمیشەیی کە دانەمەزراون و میلاکی خوێندنی ناحکومی خۆیانن بریتین لە (11524) مامۆستا و ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوی حکومی بریتین لە ( 566) مامۆستا.
2- ژمارەی فەرمانبەرانی خوێندنی ناحکومی بریتین لە ( 4259) فەرمانبەر ، کە ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی ناحکومی کە میلاکی خۆیانن و دانەمەزراون بریتین لە ( 4140) فەرمانبەر ، وەژمارەی فەرمانبەرانی حکومی کە لە کەرتی ناحکومیش کار دەکەن بە گوێرەی یاسا ، بریتین لە (119) فەرمانبەری حکومی .
بەم جۆرە ئەوانەی کە دەرچووی دانەمەزراون لە کەرتی خوێندنی ناحکومی دەرفەتی کارکردنیان بۆ ڕەخساوە وەک مامۆستا و فەرمانبەر ژمارەیان بریتیە لە ( 15664 ) مامۆستا و فەرمانبەر لە کۆی گشتیی( 16349) مامۆستا و فەرمانبەر لە کەرتی خوێندنی ناحکومی .
ئالان حەمە سەعید دڵنیایی دەدات لە بەدواداچوونەکانیان و دەڵێت:”لەساڵی خوێندنی 2023 -2024 ، رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردن بەردەوام دەبن لەسەر کۆی گشتیی ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی و چەندین لیژنەی باڵای هەمیشەیی پێکدەهێندرێت لەسەر ئاستی وەزارەت ، هەروەها میکانیزمی نوێ بۆ ئامادەبوونی قوتابیان و خوێندکارانی پەیمانگە ناحکومییە پێنج ساڵەییەکان دەگیرێتەبەر”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


