‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە پاڵپشتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە بووین و هەرواش دەمێنینەوە

0
418
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی کرد، و تیایدا رایگەیاند:”لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو خوێندكارە خۆشەویستانە دەكەم كە قۆناغی ١٢ی ئامادەییان بە سەركەوتویی بڕی و هەنگاوێكی تر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان نزیكبوونەوە. سڵاو و خۆشەویستیش بۆ هەموو خوێندكارە یەكەمەكان دەنێرم و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.”

‏‎سەرۆک بافڵ راشیگەیاند: “سەركەوتن تەنیا یەك رێگەی نییە و هەموو ئەو خوێندكارانەی بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیووە ئەم هەنگاوە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن، دڵنیابن دەرفەتی زۆرترتان لەبەردەمدایە و بە هەوڵدانی زیاتر لە بەدیهێنانی خەونەكانتان نزیك دەبنەوە”.

‏‎لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایان کردووە و رایگەیاندووە: “بێگومان رۆڵ و پێگەی مامۆستایانیش لەیادناكەین كە لە هەموو قۆناغە جیاوازەكاندا لە خەمی پەروەردە و فێركردنی نەوەیەكی پڕ وزە و داهێنەردا بوون، سوپاسیان دەكەین و بەڕێزەوە لە هەوڵەكانیان دەڕوانین.

‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: “هەمیشە پاڵپشتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە بووین و هەرواش دەمێنینەوە، لەرابردوودا لە نزیكەوە لەگەڵتانبووم و لە داهاتووشدا زیاتر خزمەتتان دەكەین. ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم میللەتەن و هیچ داهاتوویەكی گەش بەبێ ئێوە نایەتەدی”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this