ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى كێشیان زیاده ئه‌م مانگه له ئه‌رك دوورده‌خرێنه‌وه

كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌رى كێش زۆر له‌كاتى سه‌ردانى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى كه كێشیان زیاده له مانگى ته‌مموزدا له ئه‌ركه‌كه‌یان دوورده‌خرێنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێشووى حكومه‌تى عێراق كه به كابینه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیران ناسراوه وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا به ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى كه كێشیان زیاده به‌مه‌به‌ستى ناچاركردنیان به دابه‌زاندنى كێش.
له نوێترین پێشهاتدا له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى كه كێشیان زیاده و نه‌یانتوانیوه كێشیان دابه‌زێنن له مانگى ته‌مموزدا له ئه‌رك دوورده‌خرێنه‌وه و پله به‌رزكردنه‌وه‌شیان بۆ ناكرێن”.
هاوكات وه‌زاره‌تى ناوخۆ جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه له به‌یاننامه‌كه‌یدا، “بڕیاریانداوه پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كانى سوپاى عێراق بكرێت ساڵانه به له‌به‌رچاوگرتنى ته‌مه‌ن و باڵایان”.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پشتبه‌ستووه به مادده‌ى 47 له یاساى خزمه‌تى سه‌ربازى و خانه‌نشینى ژماره 3ى ساڵى 2010 كه تێیدا هاتووه، “ئه‌گه‌ر سه‌ربازێك یان هه‌ر ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منیه‌كان پابه‌ند نه‌بوو به رێساكانى خزمه‌تى سه‌ربازى ئه‌وه ره‌وانه‌ى خانه‌نشینى ده‌كرێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3 hours لهمهوپێش



