
ئاڵاى هه‌رێمى كوردستانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له نوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایده‌كات، هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى قه‌یرانى ده‌ستوورى بووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى دامه‌زراوه‌كانى شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه.
له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ته‌مموز-ی‌دا رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى ئاشكرایكردووه، “هه‌رێمى كوردستانى عێراق رووبه‌ڕووى قه‌یرانى ده‌ستوورى بووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى دامه‌زاراوه‌كانى شه‌رعیه‌تیان له‌ده‌ستداوه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه”.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌یدا رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ئه‌و دامه‌زراوانه‌شى كه ده‌سه‌ڵاتیان له په‌رله‌مان وه‌رگرتووه شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه، به‌ڵام كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كه ئه‌وه‌یه كه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان گرنگى به تازه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌رعیه‌ته ناده‌ن”.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، “به‌هۆى كۆتایی هاتنى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئێستا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى هه‌یه و هیچ چاودێرییه‌كى له‌سه‌ر نییه”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سووربوونیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه، “ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا تەنها هەوڵێكە بۆ لابردنی بەرپرسیارێتی لەسەر شانی خۆیان”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



