پەرلەمانی عێراق دانیشتنی داهاتووی لەسەر قەدەغەکردنی هاورەگەزبازی دەبێت

پەرلەمانی عێراق
SNN
مورتەزا ساعدی سەرۆکی هاوپەیمانی “سەنەدی وەتەنەتی” لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە یاسای پێشنیارکراوی “قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی” گفتووگۆی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە و بە فەرمی داوا کراوە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان یەکێک لە بڕگەکانی بۆ بابەبەتی قەدەغەکردنی هاورەگەزخوازی تەرخان بکرێت.
مورتەزا لە داواکاریییەکەیدا بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت: پێشنیازی “پرۆژەی قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی” دەکەین، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی دووەمی دەستوور عێراق، و مادەی 121ی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان، بەمەبەستی خستنەڕووی لە بەرنامەی کاری داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی لە خولی دووەمی یاسادانان.
لە کاتی ئێستاشدا واژوو لە پەرلەمانتارانی عێراق کۆکراوەتەوە تا لە دانیشتنی داهاتووی عێراق پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی هاورەگەزبازی پێشنیاز بکرێت و دەنگی تەواو بەدەست بهێنێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



