
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN-
وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەنجامى دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆراى پەسەندکرد ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت و هەر پێشکەشکارێکیش تانەی هەبێت لە ماوەى (5) پێنج رۆژى کارکردن دەتوانێت بەشێوەى ئۆنلاین لە وێبسایتى ڕەسمى زانکۆکانیان تانە تۆمار بکەن.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ته‌واوبونی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕێکخستنى کێبڕکێ و پەیڕەو کردنى سیستمى خاڵبەندى بۆ پێشکەشکارانى خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانکۆ حکومیەكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2023-2024)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەو پەڕى شەفافیەت و بێ لایەنى جارێکى تر وردبینى لە داتا‌کان کردەوە، ئەویش لەپێناو چەسپاندنى پرەنسیپەکانى دادپەروەرى و شەفافیەت و هەلى یەکسان، دواتریش ئەنجامەکانى پەسەند کرد، بۆ ئەمەش خوازیاران لە (ئەمڕۆ)ەوە دەتوانن ئه‌نجامە بەراییەکان له‌سه‌ر وێبسایتی رەسمى زانكۆكانیان وه‌ربگرنه‌وه.
د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌رگیراوان له گشت زانكۆكانی كوردستان دەکات و ڕایگەیاند: ئومێده‌وارین له ئاست چاوه‌روانییەکانی سێکتەری خوێندنی باڵا‌و نیشتمانەکەماندا بن و به ئاستێكی زانستی به‌رز درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن و بڕوانامه به‌ده‌ست بهێنن به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن بەھەردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
دەشڵێت: ئەو پێشکەشکارانەی کە بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى (2023-2024) نەیانتوانیوە وه‌ربگیردرێن بە هۆى نەمانى کورسی یاخود دەرنەچون له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستى زانستی، وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حکومیەکانى کوردستان له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا، خولێکى دیکەى پڕۆسه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكان دەستپێبکات.
وەزارەتەکە دەشڵێت:”پێشکەشکاران لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکان، ئەگەر هەر تانەیەکیان هەبێت، لە ماوەى (5) پێنج رۆژى کارکردن دەتوانن بەشێوەى ئۆنلاین لە وێبسایتى ڕەسمى زانکۆکانیان تانە تۆمار بکەن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


