وەزارەتی ناوخۆ: هه‌ر شۆفێرێكى تاكسى تا 15ى ئه‌م مانگه‌ لۆگۆ بۆ تاكسیه‌كه‌ى نه‌كات غەرامە دەکرێت

0
819

SNN-

وزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان  هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت:”لە دوای  15ی ئەم مانگە هەر شۆفێرێک لۆگۆ بۆ تاکسییەکەی نەکات، دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ کە لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بەبڕی 40 هەزار دینار)و بەسیستم بۆی ڕەوانە بکرێت”.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمانی وزاری ژمارە (3018/ ك) لە25ى 1ى 2023 ئاسانکاریی کرد تائەو کارمەندانەی کەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) کە موچەکانیان لەیەک ملیۆن دینار کەمترە بتوانن بەشێوەی یاسایی لەدوای دەوامی فەرمی شوفێری تاکسی بکەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاکسی، هەفتەی داهاتوو لە پێناوی تەواو کردنی پرۆسەی لۆگۆی تاکسی کە بەگوێرەی فەرمانی سەرەوە حەوت مانگ دەرفەت دراو و ڕێگا درا تا 15ی تەممووزی 2023، ئەوانەی لۆگۆیان نەکردووە یان لێیان کردۆتەوە، لۆگۆ بکەن، ڕێنماییەکی گرنگ دەردەچێت.

بە گوێرەی ئەو ڕێنماییەی وەزارەتی ناوخۆ، کە هەفتەی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە، پێویستە:

1. هەموو تاکسییەک لە شار وشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تا 15ی تەمووزی 2023 مامەڵەی لۆگۆی تاکسییان تەواو کردبێت و لۆگۆیان لە تاکسیەکانیان دابێت.

2. (3) کارتی زانیاری داواکراویان لە ناو تاکسییەکانیان بە گوێرەی ڕێنمایی تایبەتمەند کە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بۆیان دروست دەکرێت، هەڵواسیبێت.

3. بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ کە لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بەبڕی 40 هەزار دینار)و بەسیستم بۆی ڕەوانە بکرێت.

4.هەر شۆفێرێکی تاکسی لە ماوەی مانگێک بڕی ئەو سزایەی دەکەوێتە سەری بە هۆی تەواونەکردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیکردن بە دەستکاریکردنی لۆگۆ و کارتی زانیاری تاکسییەکە، لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند یەکلا نەکاتەوە، سزاکەی دەبێتە دوو بەرامبەر.

5.هەروەها بە گوێرەی ڕێنماییەکە، تاکسی ناوشار ناتوانێت لە هێڵەکانی دەرەوەی شار کار بکات و تەکسی هێڵەکانیش ناتوانن لەناوشار کاربکەن.

وەزارەتەکە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” ئاگاداری هەموو شوفێرانی تاکسی دەکەینەوە کە سوود لەو ماوەیەی ماوە وەربگرن و بەزوترینکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکەتان بکەن بۆ تەواوکردنی لۆگۆی تاکسی، تا لە سزای دارایی و لێپرسینەوە خۆتان بپارێزن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this