ئومێد سه‌باح پۆستێكى نوێى له‌نێو حكومه‌تى عێراق پێدرا

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم پۆستى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆى پێدراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى حوزه‌یران، پێگه‌ى بوار بڵاویكرده‌وه، “ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم پۆستى جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاى سۆمۆى پێدراوه و ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى خۆى كێشاوه‌ته‌وه. هاوكات محمد شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له شوێنى ئومێد سه‌باح، وه‌ك سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دیاریكراوه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى پێگه‌كه، “د.محمد شوكرى له شوێنى ئومێد سه‌باح دیاریكراوه بۆ پۆستى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دامه‌زراندنه‌كه‌یان بووه‌ته فه‌رمى”.
دیاریكردنى ئومێد سه‌باح وه‌ك جێگیرى به‌ڕێوه‌به‌رى سۆمۆ به‌شێكه له رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، چونكه به پێى رێككه‌وتنه‌كه پێویسته پۆستى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆ بدرێت به كورد.
ئومێد سه‌باح له كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێمدا پۆستى سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى وه‌رگرت له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. به‌پێى پێگه‌ى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم بڕوانامه‌ى دكتۆراى هه‌یه له یاساى تایبه‌ت له زانكۆى سلێمانى. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماجستیره لە یاسای تایبەته له زانکۆی سەڵاحەددین. بڕوانامه‌ى بەکالۆریۆسیشى لە یاسا دا له زانکۆی کەرکووک به‌ده‌ستهێناوه و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



