بهدواداچوون بۆ پلانی خزمەتکردنى نهمامهكانى پرۆژهى چاندنى یهك ملیۆن نهمام دهكرێت

كرێكارێك لهكاتى خزمهتكردنى دارێكى له ههڵمهتى چاندنى یهك ملیۆن نهمان | فۆتۆ: SNN
SNN
لەچوارچێوەی کارەکانی هەڵمەتی رواندنى یەک ملیۆنی نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ تیمى پرۆژهكه کارەکانی دوو پرۆژەی دارستانیان بەسەرکردهوه.
لەوبارەیەوە حسێن حەمەکەریم، نوێنەری نوسینگەی بافڵ جهلال تاڵهبانى بۆ جێبهجێكردنى پرۆژهكه رایگەیاند، “دەستمان بە بەدواداچوونەکانمان کردووە بۆ زانینی شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانی خزمەت و پاراستنی نەمامەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی پرۆژەی دارستانی قەرەهەنجیرمان کرد کە تێبینی گەشەی بەرچاوی نەمامەکانمان کرد، بەوپێیەی ئاوی بەردەواممان بۆ مسۆگەر کردووە لەرێگهى دابینکردنی سەرجەم تێچووەکانی راکێشانی کارەبا بۆ بیری پڕۆژەکە و گەیاندنی بۆ دوو عەمباری گەورە لەڕێگهی بۆرییەوە بەدووری 400 مەتر و دابەشکردنی”.
هەر لەو چوارچێوەیەدا هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند کارەکانی ئاودان لەپرۆژەی دارستانی بانی مقان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت لەگەڵ ئەوەشدا و دوای تەواوبونی بژار و بنکۆڵ، کرێکارەکانمان دەستیان کردووە بە ئاگربڕ بۆ پاراستنی نەمامەکان و کۆی رووبەرە سەوزکراوەکان لەمەترسی ئاگرکەوتنەوە و سووتان”.
لهبارهى ئاستى گهشهكردنى نهمامهكان هاوکار جەلال ئاماژهى بهوهشكرد، “لەبەدواداچونەکانمان بەردەوامین و لە رۆژانی رابردووشدا دڵنیابوینەوە لە گەشەی بەرچاوی نەمامەکان و سەرکەوتنی پلان و هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردن و ئاودانی نەمامەکان لەدارستانەکانی ئاغجەلەر و قەرەداغ”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



