نوێترین زانیاری لەبارەی دەستبەكار بوونی دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگەو سوپای عێراق

دیمهنى ئۆپراسیۆنێكى هاوبهشى هێزهكانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا دوو لیوا هاوبەشەكەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكاردەبن و دەبنە بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق و مووچە و بودجەكەشیان لەسەر حكومەتی عێراقی دەبێت و لە پرۆژەیای بودجە پشكیان بۆ تەرخانكراوە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند:دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لایەنە پەیوەندیدارەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی سەرقاڵی پێكهێنانی لیوایەكمی هاوبەشی هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقن، لەئێستادا كاروبارەكانی دەستبەكار بوونی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەكۆتا هاتووە و دەبنە بەشێكن لە سیستەمی بەرگریی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕووی ئیداری و كارگێڕیەوە ئەو دوو لیوا هاوبەشە مووچە و بودجەیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ دابیندەكرێت، هاوكات لە پرۆژەیاسای بوودجەدی گشتی عێراقیشدا پشكی ئەو دوو لیوا هاوبەشە لە مووچە و بودجەكانیان دیاریكراوە و لە پەرلەمان دەنگیان لەسەردراوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەكی نزیكدا مووچە بۆ ئەو دوو لیوا هاوبەشە خەرجدەكرێت و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەستبەكاردەبن و ئەركەكانیان بۆ دیاری دەكرێت كە زیاتر پاراستنی ئەو ناوچانەیە كە بۆشایی ئەمنی تیادا دروستبووە و مەترسی بوونی چەكدارانی داعشیان تیادا ماوە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
55 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
55 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



