تاڵیبان “لە یەک مانگدا هەموو ئارایشتگاکانی ژنان لە ئەفغانستان دادەخەین”

ئارایشتە
SNN
دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان فەرمانی دا بە سەدان ئارایشتگەی جوانکاری کە ژنان لەو وڵاتەدا بەڕێوەی دەبەن، دەبێت لە ماوەی مانگێکدا دابخرێن. ئەمەش دوایین بڕیارە لە زنجیرەیەک ڕێگریکردنی ئەو ڕژێمە لە دژی بەشداری ژنان لە کار و شوێنە گشتییەکان.
وەزارەتی تاڵیبان بۆ “ڕێگریکردن لە خراپە و بڵاوکردنەوەی چاکە” ڕۆژی سێشەممە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بەرپرسانی لە کابولی پایتەخت و پارێزگاکانی دیکە ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ قەدەغەکردنەکە جێبەجێبکەن و مۆڵەتی سەرجەم ساڵۆنەکان هەڵبوەشێننەوە، دەشڵیت شوێنی ژنانە ،ماڵەیەوە نەک دەرەوە.
دەنگی ئەمریکا، لە محەممەد سدیق عاکیف، وتەبێژی وەزارەتەکەوە رایگەیاند، فەرمانێکە لەلایەن سەرۆکی باڵای تاڵیبان هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادەوە دەرچووە بەڵام زانیاری زیاتری بڵاونەکردەوە، لە کورتە نامەیەکدا محەممەد سدیق عاکیف بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاندووە، “دوا وادە بۆ داخستنی ئارایشتگای خانمان یەک مانگە.”
وەزارەتەکە هۆشداریداوە لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.
لە دوای وەرگرتنەوەی دەسەڵات لە ئەفغانستان نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، تاڵیبان چەنین بڕیاری لە بەرامبەر ژنان دەرکردووە. بۆ نمونە، لە دوای پۆلی شەشەمەوە خوێندنی کچان لە ئەفغانستان قەدەغە کراوە. هەروەها تالیبان فەرمانی بە زۆرێک لە ژنانی فەرمانبەری حکومی کردووە واز لە کارەکانیان بهێنن و لە هەمانکاتدا ڕێگری لە نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپە فریاگوزاریەکانی دیکە کردووە کە ژنان دامەزرێنن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



