
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێمدا به قه‌باره‌ى 9 ترلیۆن 63 ملیار دینار مووچه نه‌دراوه.
دوێنێ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ناوى “سه‌رۆكوه‌زیران و خه‌ڵك” وتى: “هه‌موو مووچه‌كانمان له‌كاتى خۆیدا دابه‌شكردووه”.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “تەنیا لەم کابینەدا 8 ترلیۆنی مووچە نەدراوە. واته، حه‌وت مووچە خەرج نەکراو یه‌ك مووچە دواکەوتووە و 10 مووچە بە لێبڕینەوە خەرجکراوە”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى ورده‌كارى ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ك مووچه دابه‌شنه‌كراوه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “6 ترلیۆن 300 ملیار دینار واته حه‌وت موچەی تەواو. 1 ترلیۆن و701 ملیار دینار واته، 9 مووچە بە لێبڕینی 21٪ دابه‌شكراوه. هاوكات 162 ملیار دینار واته، یه‌ك مووچە بە لێبڕینی 18% دابه‌شكراوه”.
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره بڵاویكردوونه‌ته‌وه، “سەرجەم ئەو مووچە و شایستانەی لە کابینەی نۆیەمدا خەرج نەکراون بریتیه له 9 ترلیۆن 63 ملیار دینار”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



