
SNN
شەوی رابردوو پێشمەرگەيەکی حزبی ديموکرات خيانەتی کردووە و لە سەيرانگای هەڵشۆ لە قەڵادزێ دوو پێشمەرگەی داوەتە بەر دەسترێژی گولە و گيانيانلەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN: کاتژمێر دوازدەو چلوپێنج خولەکی سەر لە بەیانی سێ کەس لە ئەندامانی تەشکیلاتی حیزبی دیموکرات بە ناوەکانی: عادڵ قادری (سەرباز مهاجیر)، لوقمان ئاجی (لوقمان گەرگولی) و ڕەسوڵ ئازرەخش، کەسێکی دیکە بە نێوی سەعدی مرادپوور (ئەندامی کۆماریخوازان و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دیموکرات لە سەیرانگای گوندی هەڵشۆ دەکەونە بەر پەلاماری چەکداری و سەعدی مرادپوور بە زیندوویی دەرباز بووەو لوقمان گەرگولی و سەرباز مهاجیر کوژراون.
بەپێی زانیارییەکان، سێ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە دوێنێ بۆ سەیران چووبوونە گوندی هەڵشۆی دەڤەری قەڵادزێ، شەوی رابردوو لەلایەن کەسێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە ئەندامی ئەو حزبەیە دەستڕێژیگولەی لێکردوون و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە، کەسی سێیەم لەلایەن ئاسایشی قەلادزێوە دەستبەسەر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان: دوای کوشتنی ئەو دوو پێشمەرگەیە لەسەر سنوور هێرشبەرەکە خۆی رادەستی هێزەکانی ئێران کردووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



