
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە زستانی ساڵی ڕابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە 300 هەزار دینار نزیك بوویەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بۆ 135 هەزار دینار دابەزیوە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیارەكانیش ئەگەری زیاتر هەرزانبوونیشی هەیە هاوکات هیچ بەرنامەیەکیش نییە بۆ دابەشکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستان.
غەریب ئەحمەد، یەكێك لە نەوتفرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێك دەبێت نرخی نەوتی سپی ماڵان بەردەوام ڕوو لەدابەزین دەكات بەجۆرێك لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 135بۆ 145 هەزار هەزار دیناردایە و بەرارودبە شەش مانگی ڕابردوو لە %50ی نرخەكەی دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە زستانی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی زیادە لە 270 هەزار دیناری تێپەڕاندوو گەیشتنە نزیكەی 300 هەزار دیناریش، بەڵام ئێستا نرخی نەوتی سپی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە، هۆكاری ئەو دابەزنەیش پەیوەندی بە خواستی هاووڵاتیانەوە هەیە و کەمتر خواست لەسەرنەوتە، هاوکات بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هۆکارێکی دیکەیە چونكە بەشێكی زۆری نەوتی هەرێم ئێستا لەپاڵاوگەكانی ناوخۆ بەكار دەهێندرێت.
SNNپەیوەندی بە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمەنەوتییەکانی سلێمانی کرد بۆ زانینی وادەی دابەشکردنی نەوت بەسەرهاووڵاتیاندا، بەڵام جەختیان لەوەکردەوە کە لەئێستادا هیچ بڕەنەوتێک لەکۆگاکانیاندا نییە و هیچ بەرنامەیەک نییە بۆدابەشکردنی نەوت لەم وەرزەدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


