
بافڵ تاڵەبانی
SNN
سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چاوى به خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانى پۆلى 12 له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت و رایگه‌یاند، شانازى به هه‌وڵ و ماندووبوونتانه‌وه ده‌كه‌م كه له‌م دۆخه‌دا توانیتان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، ده‌شڵێت: “دڵخۆشم ده‌بینیم رێژه‌ى كچه سه‌ركه‌وتووه‌كان له كوڕه‌كان زۆرتره”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ته‌مموز، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكه‌وت به خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی و دایك و باوكیان و رایگه‌یاند، “خۆتان ئه‌زانن له كوردستان دۆخه‌كه زۆر باش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێوه توانیوتانه ئیش بكه‌ن و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستبهێنن، جێگه‌ى ده‌ستخۆشیه، به‌ڕاستى سه‌رى هه‌موو كوردستانتان به‌رزكرده‌وه”.
له‌باره‌ى به‌رزى رێژه‌ى كچان له‌نێو خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان سه‌رۆكى یه‌كێتى وتیشى: “زۆرم پێ خۆشه رێژه‌ى كچه‌كان له كوڕه‌كان زۆرتره، ئه‌مه زۆر گرنگ و دڵخۆشكه‌ره”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى باسى كۆبوونه‌وه‌كانى رابردووى خۆى كرد له‌گه‌ڵ خوێندكارانى ناڕازى زانكۆى سلێمانى وتى: “من زۆر له‌گه‌ڵ ته‌له‌به دانیشتووم، جارێكیان 12 سه‌عات له‌گه‌ڵیان دانیشتم، تا واى لێهات دایك و باوكیان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم و وتیان: چیت له منداڵه‌كانمان كردووه؟ وتم: به‌خوا له‌سه‌ر كورسى سه‌ركردایه‌تى دامناون”.
سه‌رۆكى یه‌كێتى وتیشى: “ئێمه شت فێره‌بین لێتان، دڵنیابن له‌خۆمه‌وه ئه‌م شته ناڵێم. حه‌زئه‌كه‌م ئاگامان له یه‌ك بێت، بزانم چى ئه‌كه‌ن، دوور له حزبایه‌تى، من زۆر گوێناده‌مه ئه‌وه‌ى چ حزبێكن، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوون”.
له‌باره‌ى رۆڵى خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان له داهاتوودا سه‌رۆك بافڵ باسى له‌وه‌شكرد، “دڵنیام ئێوه كوردستان ده‌به‌نه قۆناغێكى نوێ، به‌ڵام تكایه كه بیر له كوردستان ده‌كه‌نه‌وه جیایكه‌نه‌وه له حزبایه‌تى، ئێمه كوردین و پێویسته له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان خزمه‌ت بكه‌ین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


