كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم 70%ى كارمه‌نده‌كانیان ناردووه‌ته ماڵه‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم ناچار بوون 70%ى كارمه‌نده‌كانیان به مۆڵه‌تى بێ مووچه بنێرنه ماڵه‌وه.
ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگه به‌هۆى بڕیارى ده‌سته‌ى ناوبژیوانى دادوه‌رانى دادگاى پاریس كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستاوه، هه‌ربۆیه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستان ناچاربوون كاره‌كانیان رابگرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ته‌مموز، میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، “به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم سه‌رجه‌م كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم ناچاربوون 70%ى كارمه‌نده‌كانیان بنێرنه ماڵه‌وه به مۆڵه‌تى بێ مووچه، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ هه‌زاران كارمه‌ند دروستكردووه و بێ كارى كردوون”.
هاوكات به‌هۆى دۆخه‌كه‌وه، “به‌شێك له كۆمپانیاكان ناچاربوون كه ئاستى مووچه‌ى كارمه‌نده‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌متر له نیوه كه‌م بكه‌نه‌وه. له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌گه‌رى هه‌یه سه‌رجه‌میان كاره‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بوه‌ستێنن”.
نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى هه‌رێم كه 480 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه له به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه رێژه‌ى 0.5%ی كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى به‌نده‌ره‌كه پێكده‌هێنێت. به‌هۆى وه‌ستانیه‌وه زیانه‌كه‌ى تاوه‌كو ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته 33 ملیۆن دۆلار.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


