
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەوڵەکانی پارتی بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆککۆمار هەوڵێکی بێسودە. ده‌شڵێت: “ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی حوکمی بنەماڵە قبوڵ ناکەن”.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى عێراق باسى بابه‌تى دابه‌شبوونى عێراق و مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستانى كرد و رایگه‌یاند،”28 دەوڵەتی یەکێتی ئەوروپا پێیان راگەیاندین کە لەگەڵ عێراقێکی یەکگرتووین و دابەشکردنی عێراق قبوڵناکرێت. پێموایه، قسەکردن لەسەر دابەشکردنی عێراق قەوانێکی سواوە”.
له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى پارتى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمار سه‌عدى پیره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هەوڵەکانی پارتی بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆککۆمار هەوڵێکی بێسودە. پارتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی لایە، لە کاتێکدا ئێمە هاوبەشین لەگەڵ پارتی چۆن دەبێت هەوڵ بدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى باسى حزبه‌كه‌ى خۆى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی حوکمی بنەماڵە قبوڵ ناکەن”.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیش سه‌عدى پیره وتى: “ئەگەر لێم بپرسن دەوڵەتی کوردیت دەوێت وەڵامەکەم بەڵێ دەبێت، بەڵا لە ئێستادا مومکین نییە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


