
ڤلادیمێر پوتین
SNN
سه‌رۆككۆمارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگى داهاتوو سه‌رۆكى رووسیا سه‌ردانى توركیا ده‌كات، ده‌شڵێت: “بابه‌تى هه‌نارده‌ى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانیا و ئاڵوگۆڕى دیله‌كانى شه‌ڕى ئۆكرانیا گرنگترین بابه‌ته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌بن”.
دوێنێ هه‌ینى ڤڵۆدۆمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا كۆبووه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ته‌مموز، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌كه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراى كرد، “مانگى داهاتوو ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا”.
له‌باره‌ى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى رووسیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتى: “باسكردن له شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا بابه‌تى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌یه و من خۆم به‌تایبه‌ت داوا له پوتین ده‌كه‌م بابه‌تى دیله‌كانى رووسیا و ئۆكرانیا یه‌كلایى بكرێته‌وه، چونكه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكى مرۆییه”.
وتیشى: “باسى بابه‌تى هه‌نارده‌ى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانیا بۆ وڵاتان له‌ڕێگه‌ى توركیاوه ده‌كه‌ین، پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌نارده‌یه نه‌وه‌ستێت، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكه له ده‌ره‌وه‌ى شه‌ڕ و ململانێ سیاسیه‌كانه”.
به وته‌ى سه‌رۆككۆمارى توركیا، “پوتین و تیمه‌كه‌ى له سه‌ردانه‌كه‌یاندا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجامده‌ده‌ن”، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه چه‌ند رۆژ ده‌خایه‌نێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


