لە ئەمریکا 103 کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا

0
427

SNN

ژمارەی بەو کۆچبەرە نایاسایانەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە  103کەس، پلەکانی گەرما بۆ نزيکی 40 پلە بەرزبوونەتەوە.

جەیسن ئۆونس بەرپرسی دەورییەی پۆلیسی سنووری ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “کاریگەری بەرزی لە رادەبەری گەرما لە سنووری باشووری رۆژئاوا بەردەوامە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تیمەکانمان پێنج ھەزار و   91کەسیان رزگارکردووە کە کەوتبوونە ژێر کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و  103کۆچبەری نایاسایی دیکەش بە شێوەیەکی تراژیدی بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە”.

هەروەها، ھۆشداری دایە ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە مەکسیکەوە دەیانەوێ بۆ ئەمریکا دەرباز بن و وتیشی: “بەھۆی تێپەراندنی سنوور بە شێوەیەکی نایاسایی ژیانتان مەخەنە نێو مەترسییەوە”.

لەلایەکی دیکەش، تیمی پاراستنی سنوور و گومرکی ئەمریکا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند: تێنووێتی ھۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکانە و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە  13کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە و  226کەسیش لە کۆتا ساتدا رزگارکراون”.

لە راپۆرتەکانی پێشبینی کەشوهەوادا باس لەوە کراوە کە پلەکانی گەرما لە ویلایەتەکانی باشووری رۆژئاوای ئەمریکا لە نزیک سنووری مەکسیک لەم دواییانەدا گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی و لە 40 پلەی سيليزی نزيک بووەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this