کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

0
439

SNN-

بەشێ پێشبنی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 46 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە ، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەمموزی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەروەها سبەینێ دووشەممە 10ی تەمموزی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this