لە کۆنسێرتەکەی دوێنێی سەنا بەرزنجی چی روویدا؟

0
3073

SNN

وا بڕیاربوو دوێنێ شەممە، 8ی تەمموز خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی دوو کۆنسێرت لە تەلای هونەری شاری سلێمانی ئەنجام بدات، پێش کۆنسیرتەکەش هونەرمەندی ناوبراو ریکلامی بۆ کۆنسێرتەکەی کردوو هاووڵاتیان دەیانتوانی لە رێگەی سێ بلیتەوە کە نرخەکانی لە نێوان (60 بۆ 25) هەزار دیناردابوو بەشداربن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لە چەند ئامادەبوویەکی نێو هۆڵەکە، کۆنسێرتی یەکەمی سەنا بەرزجی کە دەبوو دوێنێ کاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجام بدرێت، بەهۆی چۆڵییەکی بێ شوماری هۆڵەکەوە کاتەکەی دوادەخرێت بۆ کاتژمێر 6:30 خولەک، دوای ئەوەی دۆخەکە بە هەمان شێوە دەمێنێتەوە دووبارە کۆنسێرتەکە دوادەخرێت تا کاتژمێر 7:30 خولەک بەڵام دۆخی هۆڵەکە هەر بە هەمانشێوە چۆڵ دەبێت.

ژمارەی ئامادەبوان تا ئەو کاتە لە نیوا 60 بۆ 120 کەسدا دەبێت و هونەرمەند سەنا بەرزنجی کە ئەو دۆخە دەبینێت توشی شۆك دەبێت و ناتوانێت گۆرانی بڵێت، بەڵام لەم کاتەدا دەنگی ناڕەزایی لە نێوان ئەو ئامادەبووانەدا بەرز دەبێتەوە کە ئامادەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتژمێر و نیوێکە کۆنسێرتەکە دواکەوتووە لەوە زیاتر چاوەڕوان ناکەین و هەندێک ئامادەبوو بە هاوارکردنەوە دەڵێن داوایی یاسایی تۆمار دەکەین.

بۆیە بە ناچاری هونەرمەند سەنا بەرزنجی هەردوو کۆنسێرتەکە دەکاتە یەک دانە و دەست دەکات بە گۆرانیی وتن لە دۆخێکی تەواو شڵەژاوی دەروونیدا، ئامادەبوویەک ئەوەی بە SNNوت خانمە هونەرمەند سەنا، لە نێوان هەر گۆرانییەکدا لە بری پشوو دەگریا و دواتر دەستی دەکردەوە بە گۆرانی وتن. ئەو لە کۆنسێرتەکەشیدا دەڵێت” لە بەرخاتری ئەم چەند ئامادەبووە نەبوایە بە تەواوەتی دوای ئەم کۆنسێرتە وازم لە گۆرانی وتن دەهێنا”

بەشێک لە هاووڵاتیان ئاماژەیان بەوەکردووە کە هۆکاری چۆڵی کۆنسێرتەکەی هونەرمەندی ناوبراو بۆ ئەو جوڵانەی چەند هەفتەی رابردووی دەگەڕێتەوە کە ناوبراو دەستی داوەتە کاری بزنس و عەقارات هاوکات لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانی کوڕی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەرکەوتووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this