ناتۆ له‌سه‌ر ئۆكرانیا هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت: تا كۆتای ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین

جێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ | فۆتۆ: AP
SNN
سكرتێرى گشتى ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستى نوێیان ده‌بێت له‌باره‌ى بانگهێشتكردنى ئۆكرانیا بۆ بوون به ئه‌ندامى ناتۆ، ده‌شڵێت: “ئێمه له به‌ره‌ى ئۆكرانیا ده‌مێنینه‌وه”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ 11ى تهمموز،لوتكه‌ى ناتۆ له لیتوانیا به به‌شدارى 31 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پرسى گه‌رمى لوتكهكهش بریتیه له ئه‌ندامبوونى ئۆكرانیا و سوید له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه.
یان ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ له‌میانى به‌شداریكردنى له پانێلێكى گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌ندامبوونى ئۆكرانیا له په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) وتى: “ئێمه وه‌ك ناتۆ له به‌ره‌ى ئۆكرانیا ده‌مێنینه‌وه و پشتیوانى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین دژى داگیر كاری و دهستدرێژیهكانى رووسیا بۆ سه‌رى”.
له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامبوونى ئۆكرانیا ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ئێمه چه‌ند مه‌رجێكمان هه‌یه، ئۆكرانیا به‌شێكى زۆرى ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدایه، پێمانوایه ده‌توانێت ببێته ئه‌ندام و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش له گفتوگۆداین”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، كه‌ى هه‌ڵوێستى كۆتایی خۆیان له‌باره‌ى ئه‌ندامبوونى ئۆكرانیا راده‌گه‌یه‌نن؟ سكرتێرى گشتى ناتۆ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مڕۆ په‌یامێكى روون و هه‌ڵوێستێكى نوێ راده‌گه‌یه‌نن له‌و باره‌یه‌وه”.
ستۆڵتنبێرگ باسى له‌وه‌شكرد، “رووسیا چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت له شه‌ڕه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


