
SNN
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرما کەمێک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، جگە لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی چوارشەممە 12/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41
سلێمانی: 39
دهۆک: 39
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 41
سۆران:37
گەرمیان: 45
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



