عێراق بڕيارێکی گرنگی لەبارەی سنوورەکانی ئێران و هەرێمەوە دەرکرد

SNN
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 10 ملیار دیناری تەرخانکرد بۆ دروستکردنی بنکەی پاسەوانی سنوور لەسەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران، کە لەرێگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە خەرج دەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاردراوە 10ملیار دینار تەرخان بکرێت بۆ دروستکردنی بنکەکانی پاسەوانی سنوور لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەو بڕیارە رێگریکردنە لە قاچاخچێتی و دزەکردن لە سنوورەکانەوە، ئەوەش جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەیە کە لەنێوان عێراق و ئێران بۆ پارێزگارییکردن لە سنوورەکانی نێوانیان کراوە.
دوێنێ سێشەممە، محمەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە میانی وتارێکی ساڵانەیدا لە مەشهەد لەبارەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: “ئەگەر تا مانگی ئەیلول حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی لەبارەی حیزبە دژبەرەکانی کۆمار ئیسلامیی ئێران جێبەجێ نەکات، هێرشی تووندتر دەکەینەوە سەریان.”
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



