
تای خوێنبەربوون
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی كۆیە رایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمارکراوە کە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە و لە رەگەزی نێرە و ئێستا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.
د. شیروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی كۆیە بە SNN-ی راگەیاند، دووەم حاڵەتی تووشىوون بە تای خوێنبەربوون لە کۆیە دیاریکراوە، گەنجەکە سەرەتا کە تووشبووە وایزانیوە تەنها تای هەیە، چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام تاکەی هەر دانەبەزیوە و دواتر چووەتە نەخۆشخانە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.
سەبارەت بە هۆکاری تووشبوونەکەی وتیشی: کەسەکە لە جەژندا قوربانی کردووە و گومان دەکرێت لەوەوە تووش بووبێت.
لە کۆیە تا ئێستا دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



