مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بڵاوکرایە

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مەرج و رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنی (2023-2024)، بڵاوکردەوەو دەڵێت: گواستنەوەکە لەرۆژی (2023/7/22) تاکو (2023/8/31) بەردەوام دەبێت .
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە، “لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا ئەوە هاتوە لە رۆژی (2023/7/22) تاکو (2023/8/31) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت”.
بە گوێرەی رێنماییەکان، “گواستنەوەى خوێندکاران/ قوتابیان لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، باشور و ناوەڕاستى عێراق. هەروەها دابەزینى ئاسایی قوتابیان/ خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بەشێوەى سیستمى خوێندنى پارالێل و چەندین وردەکارى دیکە لەبارەى گواستنەوەو دابەزین خراوەتەڕوو”.
بۆ خوێندنەوەى دەقى رێنماییى گواستنەوەو دابەزین کلیک لێره بکەن:
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


