
تونێلی پێشرەو
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی تونێل پێشڕەو بۆ ماوەی سێ شەو دادەخات و هۆکارەکەی چاککردنەوەی سیستمی هەواگۆڕکێی ناو تونێلەکەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، “هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، بۆ ماوەی سێ شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەین”.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی سلێمانی، شەوانی 17، 18 و 19ی تەمموز، لەكاتژمێر 9:00ی شەو بۆ 4:00ی بەیانی بە مەبەستی سیانەكردنی سیستمی هەواگۆڕكێ و رووناكی و ئاگركوژێنەوە، تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكات لەو ماوەیەدا هاوكاری تیمەكانی چاككردنەی بەڕێوەبەرایەتییەكەبن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


