
مووچە و بودجە
SNN-
. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە دەستبکرێت بە کارکردن بە پرۆژەیاسای بودجە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە دەستبکات بە کاراکردنی یاسای بودجە و دواتریش لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستدەکات بە بەدواداچوونەکانی لەسەر چۆنییەتی خەرخکردنی بودجە لەلایەن حکومەتەوە.
وتیشی: دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە زۆر سروشتییە و پێویستی بە تەواوکردنی رێکارەکانی هەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت کاری پێبکرێت.
راشیگەیاندووە، حکومەت تانەی لە (12) بڕگەی بودجە داوە، ئەمە شتێکی ئاساییە، لە چوارچێوەی دەسەڵاتی حکومەتدایە، بڕیاریش لەسەر تانەکان بۆ دادگای باڵای فیدراڵی دەمێنێتەوە
پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 رۆژی 12ی حوزەیران کە برەکەی 198 ترلیۆن و 683 ملیار و 719 ملیۆن و472 هەزار دینارە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند کرا و پشکی هەرێمی کوردستانیش لە بودجەکەدا بە رێژەی لە 12.67% جێگیرکراوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



