“ئەگەر کورد لە کەرکوک یەک لیست نەبێت ژمارەیەکی زۆری کورسی لەدەستدەدەین”

0
325

SNN-

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات لە کەرکوک و دەڵێت:”ئەگەر کورد لە کەرکوک یەک لیست نەبێت ژمارەیەکی زۆری کورسی لەدەستدەدەین”.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی،بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە:” ئێمە پێمان وایە بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەموو هێز و لایەنە سیاسیە کوردەکان بێ جیاوازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەک یان یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەین، چونکە ئەگەر کورد یەک لیست نەبێت ژمارەیەکی زۆر لە دەنگ و کورسی کورد لەو ناوچانە لەدەست دەدەین و ئەوەش زەرەرێکی گەورە دەبێت بۆ کورد و زیانێکی گەورەش لە کوردستانی بوونی کەرکوک دەدات.

سەبارەت بە یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:” یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی کورد لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و کۆمەڵ و یەکگرتوو جەختیان لە برایەتی و تەبایی کردۆتەوە بەڵام پارتی “ئیستیجابەی” نەبووە”.

دەشڵێت:”لایەنەکانی تر لە پێکهاتەکانی تر ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی لەو ناوچانە بە یەک لیست دابەزن و کورسی زیاتر بەدەستبهێنن،حەقە کوردیش وا بیر بکاتەوە با کورسی لە دەست نەدەین”.

سەبارەت بە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد دەشڵێت:”ئەم هەڵبژاردنە چارەنووس سازە؛ چارەنووسی پارێزگار و بابەتە گرنگەکانی ئەو ناوچانە دیاری دەکات، ناسنامەی کورددستانی بوونی ئەو ناوچانەش دیاری دەکات، ئومێدەوارین هەموو لایەنەکان ئەگەر لە کوردستان کێشەشیان هەبێت، با لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەبەر بەرژەوەندی میلەتەکەمان بەلاوەی بنیین”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this