پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

0
483

SNN-

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەمموزی2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە (2-3) پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی هەینی 14ی تەمموزی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا لەگەڵ ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک و پلەکانى گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 44 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this