نازم دەباغ “ئێران دەیەوێت حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێم دەربکرێن”

SNN
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، ئێران ھەموو ھەنگاوێک دەنێت بە بەمەستی دەرکردن یان کۆتاییھێنان بە حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ھەرێمی کوردستانن و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە و ھێرشی زەمینیش بۆ سەر ئەو حزبە کوردییانە دوا بژاردە و ھەنگاوی ئێران دەبێت.
وتیشی “ئێران دەیەوێت ھاوشێوەی موجاھیدینی خەڵق کە لە ساڵانی رابردوودا لە عێراق دەرکران، حزبە کوردییەکانیش دەربکرێن، بەڵام حکومەتی ھەرێم لەگەڵ سنوردارکردنی چالاکییەکانیاندایە.”
ڕۆژی سێشەممە محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی توندتری دژی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەناو خاکی ھەرێم کرد، ئەگەر لەماوەیەکی دیاریکراودا ئەو ھێزانە لە چەک دانەماڵرێن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



