له پارێزگایه‌كى عێراق به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه پشوو راگه‌یه‌نرا

به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما | فۆتۆ: Mcgill
SNN
پارێزگارى دیاله رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه بڕیاریانداوه به كه‌مكردنه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى ده‌وام له دامه‌زراوه حكومییه‌كان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى تهمموز، موسه‌نا ته‌میمى، پارێزگارى دیاله رایگه‌یاند، “بڕیارمانداوه به كه‌مكردنه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى ده‌وام له سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى حكومه‌ت به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى بڕیاره‌كه‌وه پارێزگارى دیاله ئاشكراى كرد، “بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ واته تاوه‌كو 15ى ئاب، فه‌رمانبه‌رى حكومه‌ت له كاتژمێر 8:00 بۆ 1:00 پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وام ده‌كه‌ن”.
دیاله دووه‌م پارێزگاى عێراقه له دواى پارێزگاى به‌سره كه به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى دهوامیداوه.
ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكى گه‌رما سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراقى گرتووه‌ته‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى عێراق، “له به‌شێك له پارێزگاكان پله‌كانى گه‌رما بۆ سه‌روو 50 پله‌ى سه‌دى به‌رزده‌بنه‌وه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



