لە چەمچەماڵ بەناوی سیمکارتەوە فێڵێکی گەورە لە ھاووڵاتییان دەکرێت

SNN-
لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ هاووڵاتییان لە فێڵی چەند گروپێک ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” ھەر کەسێکیش ئەو کارە بکات روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزادەدرێت”.
لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا دانیشتوانی سنوری چەمچەماڵ و سەرجەم دوکانەکانی فرۆشتنی سیمکارت و ھاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە فرۆشتنی سیمکارت بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی و ھەڵخەڵەتاندنی ھاوڵاتیان بە بڕێک پارە کە لەنێوان (25 تا 100) ھەزار دینارە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ھەر کەسێک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەیەکە لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان گروپێک بەرامبەر بە بڕێک پارە کە بە ھاووڵاتییانی دەدەن سیمکارتیان بەناو دەکەن و ھەژماری بانکییان بەناوەوە دەکەنەوە و لەدەرەوەی وڵات ئاڵوگۆڕی دراو بەو ھەژمارەوە دەکرێت، بەبێ ئەوەی ھاووڵاتی ئاگاداربێت پارەیەکی زۆر بە ناوییەوە حەواڵە کراوە و بەو ھۆیەشەوە باجێکی زۆر دەچێتە سەرناوەکەی و ھەر کاتێک کاری بە فەرمانگەیەکی حکومی بێت سەرجەم باجەکەی لێی وەردەگیرێت کە ڕەنگە دەیان ملیۆن دینار بێت، بۆیە ھەر کەسێک کاری لەو شێوەیە بکات دەستگیر دەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


