
یەکێتی-ئەوروپا
SNN
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مه‌ریكییه ته‌مه‌ن 89 ساڵییه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، “ئه‌و زیانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ر ئابووری ناوچه‌ی یۆرۆ كه‌وتووه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له ماوه‌ی پێشبینیكراو به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا، مانای وایه ئه‌سته‌مه بتوانرێت ڤاكسینێكی به‌په‌له بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و په‌تایه بدۆزرێته‌وه”.
جۆرج سۆروس، ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌رده‌می كۆرۆنادا به قه‌واڵه‌ی هه‌میشه‌یی هاوكاریی پێشكه‌ش به ئه‌ندامه لاوازهكانیی وه‌ك ئیتاڵیا نه‌كات، ئه‌وا پێده‌چێت یه‌كێتییه‌كه به یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سۆروس وتیشی: “ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌توانێت بیر له به‌كارهێنانی ئه‌و قه‌واڵانه بكاته‌وه، له‌وانه‌یه نه‌توانێت له‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ش رزگاری بێت، كه ئێستا به‌رۆكیانی گرتووه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر نییه و نزیكه له‌وه‌ی ببێته به راستییه‌كی كاره‌ساتبار”.
قه‌واڵه هه‌میشه‌ییه‌كان، سندوقێكی دراوی تایبه‌ت به ئه‌وروپایه و ده‌كرێت له كاتی قه‌یرانه‌كاندا به‌بێ دیاریكردنی هیچ واده‌یه‌ك، وه‌ك قه‌رز له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامه‌وه به‌كاربهێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان نه‌بنه هۆی داته‌پینی ئابوورییان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



