قافڵەیەکی سوپای تورکیا لە ئیدلب کرایە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە

قافڵەیەکی سوپای تورک
SNN-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایار لەسەر رێگەی ئێم 4 کە رێگەیەکی خێرایە، قافڵەیەکی هێزەکانی سوپای تورکیا کراوەتە ئامانج.
ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە: کە بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگەی پەڕینەوەی ئەو هێزە لەشاری ئیدلیب-ی سوریا دانراوە و بەپێی ئاماری سەرەتایی کوژراو و برینداریش هەیە.
ئاژانسی هەواڵی دیمترۆرینی تورکیش رایگەیاندووە “سەربازێک و ئەفسەرێکی هێزەکەی تورک پێوەبوون و دەنگۆی کوژرانی سەربازەکە هەیە”.
روانگەی سوریش بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: “تەقینەوەکە بەهێز بووە و ناوچەی رێگای سەرەکی نێوان حەلەب لازقییەی کردۆتە ئامانج لەلای غەسانییەی سەر بە ریفی جسر شغور”.
بریندارەکانیش بە کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لەنزیک شاری ئیدلب بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش



