
پۆلیسە کوژراوەکەی کەرکوک
SNN -عیماد جه‌باری
به‌تۆمه‌تی كوشتنی كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن، ژنێك له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركوك ده‌ستگیركراوه و دانی به‌وه‌داناوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، پۆلیس ده‌ڵێت: “هه‌ردوو پیاو و ژنه‌كه پێشینه‌ی تاوانكارییان هه‌یه و له‌لایه‌ن دادگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه داواكراون “.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك به SNNی راگه‌یاند: له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ری تێدا دۆزرایه‌وه، گه‌یشتین به‌و خانووه‌ی كه ناوبراوی تێدا كوژرابوو ده‌ركه‌وت تاوانباره‌كان هه‌ڵاتوون كه پیاوێك و هاوژینه‌كه‌ی بوون.
وتیشی: “دوای سێ رۆژ له‌گه‌ڕان و به‌دواداچوون توانیمان شوێنه نوێكه‌یان بدۆزینه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی كۆمپانیای تاریق، ژنی تاوانباره‌كه ده‌ستگیركرا كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا (به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر)یان كوشتووه و سه‌ریان بڕیوه و دواتر ته‌رمه‌كه‌یان فڕێداوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئهوهشكردووە كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵاتووه، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وتووه هاوژینه‌كه‌ی به‌رێت، بۆیه له‌هه‌موو ده‌روازه‌كانی كه‌ركوك و گه‌ڕه‌كه‌كان رێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و ده‌ستگیركردنیشی له‌سه‌ر كات ماوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پۆلیسه كوژراوه‌كه و تاوانباره‌كه هاوڕێی یه‌كتر بوون و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه دانیشتوون و یه‌كتریان بینیوه، ژنه ده‌ستگیركراوه‌كه دانی به‌وه‌داناوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی پلانی داڕشتووه بیكوژن، چونكه پاره‌ی پێبوه و ئه‌و رۆژه‌شی هاتووه پاره‌یه‌كی باشی هه‌ڵگرتووه، به‌وته‌ی ژنه‌كه كه له‌به‌رده‌م پۆلیسدا قسه‌ی كردووه، سه‌ره‌تا شوشه‌یه‌كی نهرگهلهیان داوه بە سه‌ریدا دوای ئه‌وه‌ی بێ هۆش بووه، ژنه‌كه گرتوێتی و هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ری بڕیوه.
وتوشێتی “ته‌رمه‌كه‌مان خستووەته نێو گونێیهكهوه و به‌به‌تانی پێچاومانهتهوهو هه‌رچی شوێنه‌واری تاوانه‌كه‌شه خستومانه‌ته نێو ئۆتۆمبێڵهكهوه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌شه‌قامی كاشی فرۆشه‌كانی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری داناوه و دواتر ئه‌و خانووه‌یان به‌جێهێشتووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، ئه‌و پیاو و ژنه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، پێشینه‌ی تاوانكاری زۆریان هه‌یه و خه‌ڵكی سنوری قه‌زای خورماتوون، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و قهزاکەشهوه به‌تۆمه‌تی چه‌ندین تاوانی دیكه داواكراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



