
SNN-
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەسەردانێکی فەرمیی بەرەو سووریا بەرێککەوت
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێھێشتووە و بەسەردانێکی فەرمی بەرەو سووریا بەڕێکەوتووە، بەڵام زانیاری دیکەی لەبارەی سەردانەکەی نەخستووەتەڕوو.
چاوەڕاندەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
دوای بوونی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمە یەکەم جارە سودانی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
Tagsسودانی، سوریا
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



