حكومه‌تى هه‌رێم رۆژانى شه‌ممه‌ى له قوتابخانه حكومیه‌كان كرده پشووى فه‌رمى

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له ساڵى نوێى خوێندنه‌وه رۆژانى شه‌ممه ده‌بێته پشووى فه‌رمى له قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ى تهمموز، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، بڕیارماندا رۆژانى شه‌ممه له سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومیه‌كان بكه‌ینه پشوو”.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن و ساڵى نوێى خوێندن ئالان حه‌مه‌سه‌عید. ئاشكراى كرد، “رۆژى 13ى ئه‌یلول، یه‌كه‌مین رۆژى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن ده‌بێت”.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە 16ی تهمموز بڕیاره‌كه ده‌رچووه و پاشان بە گشتاندنێک وردەکارییەکەی دەنێردرێت بۆ قوتابخانەکان”.
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌كاتێكدایه كه له ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سه‌ربه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ته‌نیا رۆژانى هه‌ینى پشوو بوو، به‌ڵام له ناوه‌نده‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رۆژانى شه‌ممه و هه‌ینى پشووى فه‌رمیه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


