باوكى ئه‌و زاوایه‌ى شه‌وى رابردوو له 60 مه‌ترى هه‌ولێر خه‌زوورى لێیدا هه‌موو شتێكى ئاشكرا كرد

دیمه‌نى لێدان له ئالان هاوار له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى هه‌ولێر له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زوورانیه‌وه | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
باوكى ئه‌و هاووڵاتیه‌ى كه شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى هه‌ولێر له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه لێیدرا و دواتر ئاسایشى هه‌ولێر وتى: “شه‌ڕى زاوا و خه‌زوور بووه”، رایگه‌یاند، “ماڵه خه‌زوورانى كوڕه‌كه‌م زێره‌ڤانین و چه‌ندین جاره لێیده‌ده‌ن”.
شه‌وى رابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبوویه‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وت، “سێ كه‌س كه دووانیان جلى سه‌ربازیان له‌به‌ردا بوو له كه‌سێك ده‌ده‌ن و كه‌لوپه‌ل و مۆبایله‌كه‌ى لێوه‌رده‌گرن”، دواتر ئاسایشى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاشكراى كرد، “شه‌ڕه‌كه به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بووه له‌نێوان زاوا و خه‌زوورێكدا، دوان له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كراون و یه‌كێكیشان تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه ده‌ستگیر بكرێن”.
به‌پێى زانیارییه‌كان قوربانیه‌كه ناوى ئالان هاوار حەسەنە و له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه هاوار حەسەنى باوكى ده‌ڵێت: “ئەمە چەندینجارە بەئۆتۆمبێكی زێرەڤانی ھێرشدەكرێتە سەر ئالانی كوڕم و هۆكارەكەش ئەوەیە ئێمە خزمایەتییەكمان ھەبوو بەڵام نەگونجان. كێشەكەمان كۆمەڵایەتییە، بەڵام ئەوان چەكدارن و غەدرمان لێدەكەن، پێشتریش لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار كردووەتەوە و ھەموو ڤیدیۆكانیشمان لایە”.
باوكى قوربانیه‌كه باسى له‌وه‌ده‌كات “ته‌ندروستى كوڕه‌كه‌ى باش نییه” و ئاشكراى ده‌كات، “ئێستا كوڕەكەم باری تەندروستی زۆر خراپە ئەمشەو وەك لەڤیدیۆكە دیارە ھێزێكی ئەمنی بەھەموو شێوەیەك لێیان داوە”.
هاوار حه‌سه‌ن له‌باره‌ى رێكارى یاسایی رووداوه‌كه‌وه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمە تازە خزمایەتیمان كۆتایهاتووە. بەپێی یاسا و شەرع چی لای ئێمەیە ئامادەین، بەڵام ئەوان چەكدارن و بەشێوەیەكی درندانە پەلاماری كورەكەمیان داوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


