
شەپۆلی گەرما
SNN
شارەزایاکی کەشناسی رایگەیاند: سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: بههۆی كاریگهریی تۆپهڵه ههوایهكی گهرم لهسهر ناوچەکە، لە سبەیەوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
وتیشی “لەو شەپۆلە گەرمایەدا بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی؛ لە هەولێر 47 پلە؛ سلێمانی 43 پلە؛ دهۆک 44 پلە؛ هەڵەبجە 44 پلە؛ کەرکووک 48 پلە؛ سۆران 41 پلە و راپەڕین 42 پلەی سیلیزی”.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمیش ئەمڕۆ چوارشەممە پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 43 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 28 پلەی سیلیزی
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



