“عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی کە کەوتووەتە ژێر کاریگەری گەورەی گۆڕانی ئاووھەواوە”

0
606

SNN-

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە، ئەوان و وەزارەتی ژینگەی عێراق بەڵگەنامەی ھاریکاریی نیشتمانیی دیاریکراو (NDC)مان ھەبێت، چونکە عێراق و هەرێم بەیەکەوە و چوونەتە نێو رێكکەوتننامەی پاریس کە بۆ ماوەی 10 ساڵە.

ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی بوونی دیاردەی ئێل نینۆ، ئەنجامەکانی گۆڕانی ئاووھەوا لە جیھاندا دەرکەوتووە وەک گەرمبوونی گۆی زەوی، ئاگری دارستانەکان، توانەوەی بەستەڵەکەکان، بەبیابانبوون و وشکەساڵی توند، کەمی ئاو، ھاوکات تا ئێستا چەندجارێک کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی لەمبارەیەوە ئەنجامدراوە و وڵاتان پلانی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان دادەڕێژن. لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش چەندین رووپێو و پڕۆژە بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکان ئەنجامدراون.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:”نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە، ئێمە و وەزارەتی ژینگەی عێراق بەڵگەنامەی ھاریکاریی نیشتمانیی دیاریکراو (NDC)مان ھەبێت، چونکە ئێمە و عێراق بەیەکەوەین و چووینەتە نێو رێكکەوتننامەی پاریس، ئەوا ئەو بەڵگەنامەیەمان پێشکەش کردووە کە بۆ ماوەی 10 ساڵە لە 2021 ھەتا 2023 کە لە دوو بەش پێکدێت، بەشێکیان کەمکردنەوەیە (mitigation)، واتا ئەو گازە گەرمکارانەی کە لە رێگای چالاکییەکانی مرۆڤەوە دێتە ئەنجام کەمبکرێتەوە، بەشەکەی دیکە خۆگونجاندنە (Adaptation) لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە ھاتووەتە ئاراوە”.

بۆیە ئێستا لەگەڵ ئاژانسی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)، بەشداریمان بەبەردەوامی ھەیە لە کۆنگرەی 27ی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانی ژینگە لە شەرمشێخ، کۆپی گڵاسکۆ، بۆ ئەمساڵیش لە دوبەی، کاری ئێمە (وەکو دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە)، ئەوە دەبێت لەگەڵ وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەنجوومەنێکدا دەبین کە پێی دەڵێن “ئەنجوومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە”، لەوێدا بە ھەر وەزارەتێک دەڵێین کە چۆن ئەو گازە گەرمکارانە کەم بکاتەوە لە ھەمانکاتدا ئەگەریش نەیتوانی ئەوا چۆن دەتوانێت چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم بارودۆخە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this