دوکاندارانی هەولێر ناچار دەکرێن پارەی پاسەوانی بدەن بە کۆمپانیایەکی تایبەت

SNN
دوکانداران لە هەولێر ناچار کراون جیا لە کرێی دوکان، باج، پارەی کارەبا، تابلۆ و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەبێت لەمەودوا مانگانە پارەیەکی دیکەش بدەن بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە پای پاسەوانی لە دوکانەکانیان لە شەواندا، ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی دوکاندارانی لێکەوتووەتەوە.
دوکاندارانی بازاری بەختیاری لە شاری هەولێر ناچار کراون بۆ پاسەوانی و پارێزگاری لە دوکانەکانیان گرێبەستێکی 5 ساڵە لە گەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت واژۆ بکەن، بۆ ئەوەی لە 12ی شەوەوە تا 8ی بەیانی پاسەوانی لە دووکان و بازااڕەکە بکەن.
دوکاندارێکی بازاڕەکە بە SNNی راگەیاند: پێیان ووتوون چیتر پۆلیس پەیوەندی بە پابەتی پاسەوانی و پارێزگاری لەو بازارەوە نامێنێت و ئەو کۆمپانیایە ئەرکەکە وەردەگرێت، جەختیشی کردەوە، “سەرباری ئەوەی رەتمانکردووەتەوە بەڵام وتوویان بڕیارێکی ناچارییە و دەبێت پێوەی پابەندبن”.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوکانەکان بەپێی جۆری پیشەکانیان بە بڕی جیاجیا لە 30 هەزار دینارەوە تا 50 هەزار دینار دەبێت مانگانە بدەن بەو کۆمپانیایە و پرسیاری ئەوەشی کرد کە ئاخۆ لە کاتێکدا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بوونیان هەیە، بۆ دەبێت ئەرکی پاسەوانی دوکان و سامانەکەیان بدرێتە کۆمپانیایەک.
ئەو دوکاندارە بڕیارەکەی بە بارگرانیەکی دیکە سەر کاسبکاران ناوبرد و وتی، لە ئێستادا جیا لە کرێی دوکان، دەبێت پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی، پارەی تابلۆی دوکانەکانیان و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکیش بدەن.
هێمای بۆ ئەوەش کرد، کە ژمارەی دوکانەکانی بازاری بەختیاری هەولێر نزیکەی 800 دوکان دەبێت و 95٪یان ناڕازین لەو بڕیارە و 5٪ لە ژێر فشار و بە ناچاری رازی بوون بە بڕیارەکە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


