وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ر سووتاندنى باڵیۆزخانه‌ى سوید هاته‌ده‌نگ

دیمه‌نى باڵیۆزخانه‌ى سوید له به‌غدا له‌پاش سووتاندنى له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى سه‌دره‌وه | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى تهمموز، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئیدانه‌ى سووتاندنى باڵیۆزخانه‌ى سویدى كرد له عێراق و راگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ى سه‌لوان مۆمیكا، ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیه‌ى له 28ى مانگى رابردوو كۆپیه‌ك له قورئانى پیرۆزی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكى ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى سوید سوتاند، دوێنێ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى عێراق له سوید كۆپیه‌كى تر‌ى قورئان ده‌سووتێنێت، لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌رد له به‌غدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى سوید و سووتاندیان.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هێرشكردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كان ده‌چێته بوارى هه‌ڕه‌شه‌كردن له نوێنه‌رایه‌تیه بیانیه‌كان و تێكدانى ئاسایشیان له‌به‌ر ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى له‌باره‌وه ده‌كه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌ره‌كانى ئه‌و كاره ده‌ستگیر بكرێن و به‌پێى یاسا سزا بدرێن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سویدى له په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا ئاگادار كرده‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌كانى رێگه‌دان به سووتاندنى قورئان بۆ جارى دووه‌م له‌لایه‌ن سه‌لوان مۆمیكاوه، به‌پێى به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وتویهتى: “سووتاندنى قورئان بۆ جارى دووه‌م ده‌رئه‌نجامى خراپ به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت و دڵى ملیاران موسوڵمان ده‌شكێنێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



