ناوى ئه‌و بانكه عێراقیانه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مریكا سزاى دان

FILE PHOTO: Signage is seen at the United States Department of the Treasury headquarters in Washington, D.C., U.S., August 29, 2020. REUTERS/Andrew Kelly/File Photo
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ته‌مموز، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا سزاى 14 بانكى عێراقیدا به بیانووى ئه‌وه‌ى به‌شداریان كردووه له پرۆسه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى دۆلاردا، له‌گه‌ڵ ئه‌م سزادانه‌ش نرخى دۆلار هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه بینى.
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ بڕیاریدا، “مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له 14 بانكى عێراقى قه‌ده‌غه بكات، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى تێوه‌گلاون له پرۆسه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى دۆلاردا” كه گرنگترینیان بریتین له، ““المستشار الإسلامي للاستثمار والتمويل، القرطاس الاسلامي للاستثمار والتمويل، الطيف الاسلامي، مصرف إيلاف الاسلامي، مصرف اربيل للاستثمار والتمويل، البنك الاسلامي الدولي، مصرف عبر العراق، مصرف الموصل للتنمية والاستثمار، مصرف الراجح، مصرف سومر التجاري، مصرف الثقة الدولي الاسلامي، مصرف أور الإسلامي، مصرف العالم الإسلامي للاستثمار والتمويل و مصرف زين العراق الاسلامي للاستثمار والتمويل”.
له‌دواى سزادانى ئه‌م بانكانه راسته‌وخۆ نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ له‌دواى بڕیاره‌كه نرخى 100 دۆلار له نووسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو به زیاتر له 149 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
هاوكات به‌یانى ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى دراو نرخى 100 دۆلار به 149 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، كه ئه‌مه‌ش به به‌راورد به رۆژانى رابردوو نرخێكى به‌رزه كه به 147 هه‌زار بۆ 148 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



