
چه‌كدارانى گروپى ڤاگنه‌ر له رووسیا | فۆتۆ: Reuters
SNN
سه‌رۆكى بیلارووسیا ئاشكراى ده‌كات، چه‌كدارانى گروپى ڤاگنه‌ر كه ئێستا له وڵاته‌كه‌یدان پلانى هێرشكردنه سه‌ر وڵاتى پۆڵه‌ندایان داناوه و به ، “رزگاركردنى پۆڵه‌ندا گوزارشتى لێده‌كات”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى ته‌مموز، ئه‌لیكزانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكى بیڵارووسیا له میانى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێرپوتین سه‌رۆكى رووسیا رایگه‌یاند، “چه‌كدارانى گروپى ڤاگنه‌ر به سه‌ركردایه‌تى یڤگینى پریگۆژین ده‌یانه‌وێت وڵاتى پۆڵه‌ندا رزگار بكه‌ن و نه‌خشه‌ى هێرشه‌كه‌شیان داناوه.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه‌یدا لۆكاشینكۆ نه‌خشه‌یه‌كى نیشانى سه‌رۆكى رووسیادا و وتى: “پۆڵه‌ندا پلانى ئه‌وه‌یداناوه كه هێرشبكاته سه‌ر بیلارووسیا”.
به وته‌ى سه‌رۆكى بیلارووسیا، “سوپاى پۆڵه‌ندا تاوه‌كو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 500 كیلۆمه‌تر دووربوون له شارى برێستى بێلارووسیاوه، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 40 كیلۆمه‌تر دوورن لێوه‌ى، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كى زۆر روونه كه ده‌یانه‌وێت خاكى بێلارووسیا داگیر بكه‌ن”.
لۆكاشینكۆ له‌میانى گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسیا وتى: “چه‌كدارانى ڤاگنه‌ر داواى مۆڵه‌تیان لێكردوم و وتویانه: ئه‌گه‌ر رێگه‌بده‌یت سه‌ردانێكى وارشۆ ده‌كه‌ین”.
پاش ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه چه‌كدارانى گروپى ڤاگنه‌ر روویان كرده بێلارووسیا، له ئه‌نجامى هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌یان له رووسیا، سوپاى پۆڵه‌ندا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ بیلارووسیا، به‌شێوه‌یه‌كى چڕ و پڕ كه‌وته جموجۆڵ و له ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌رباز له‌سه‌ر سنوورى هه‌ردوو وڵات جێگیر بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


