
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا سبه‌ى سێشه‌ممه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران بكرێت له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كان، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى یه‌كێتى داواى كردووه، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پشكى جێگیر كراوى هه‌رێم له بودجه‌دا ره‌وانه بكات، به زووترین كاتیش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات، چونكه دابه‌شكردنى مووچه دواكه‌وتووه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریداوه سبه‌ى سێشه‌ممه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات، ده‌ستبه جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ش بكرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “زانیاریەک هەیە، بەغدا سبەی موچەی فەرمانبەران بنێرێت”.
لەبارەى ناوەڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه نووسینگه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانییی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد، “لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ کارنامەی حکومەت دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پابەندبوون بە رێککەوتنە سیاسییەکان و پاراستنی مافی هەموولایەک لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور، زامنی پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سەرکەوتنی بەرنامەکانی حکومەتە. داواشیکرد، چیتر کێشە سیاسییەکان نەبنە بەربەست بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و خزمەتکردنی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات. لەو چوارچێوەیەشدا، سەرۆک بافڵ جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە و وتی: ئەوە مافی موچەخۆران و قووتی خەڵکی کوردستانە و پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


