
دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی 224 ملیۆن و 307 هەزار و 315 دۆلاری خستە بازاڕەوەو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش لەبەردەم بانکی ناوەندی لە بەغدا خۆپیشاندانە.
لە راگەیەندراوێکدا بانکەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە کە بڕی 224 ملیۆن و 307 هەزار و 315 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕەش202 ملیۆن و 107 هەزار و 315 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و 22 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقدە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووە وە ئێستا 100 دۆلار بە 155 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهۆی سزادانی چەند بانکێکی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە ماوە جەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە و تا ئێستاش دیار نییە لەوە زیاتر بەردەبێتەوە یاخود نا.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



